سەردێڕ:

عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچە کرد و تائێستا هەرێم لیستی مووچەی نەناردووە

PM:12:13:21/04/2024

3064 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان کردووە و چاوەڕێی هەرێمن لیستی مووچەیان بۆ بنێرێت بۆئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرن.


وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕێی هەرێم دەکەن لیستی مووچەیان بۆ بنێرێت، بۆئەوەی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش بنێرن.

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ گەیشتنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، راستەوخۆ پارەی مانگی نیسان بە چەند گوژمەیەک خەرج دەکەن و دەیخەنە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی هەرێمی لیستی مووچەی مانگی نیسانی بۆ بنێرێت. بەڵام هەرێم لیستەکەی نەناردووە. جگە لەوەی لە رۆژانی بەر لە جەژن و جەژنەوە وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی مانگی نیسانی لە هەرێم کردووە، بۆئەوەی لەگەڵ پارەدارکردن و دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی خۆیدا، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش بنێرێت.














گەلەری