سەردێڕ:

هەڵبژاردنى هەرێم بووەتە دۆسیەیەکی گرنگ لەسەر ئاستى عێراق و نێودەوڵەتى

PM:11:50:20/04/2024

1536 جار خوێندراوەتەوە

دوو ساڵە یەکێتی و پارتی لە ترسی ئەنجامەکەی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان دواخستووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن دەبێتە هۆی نەمانی شەرعیەتی حکومەتی هەرێم، کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش داوا دەکات هەرچی زووترە هەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت.


هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بووەتە دۆسییەیەکی گرنگ لەسەر ئاستى عێراق و نێودەوڵەتى و جەخت لەسەر گرنگی بەڕێوەچوونى دەکرێتەوە. محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پارەی تەواویان تەرخانکردووە و کۆمسیۆنیان راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا هەرێم پەرلەمانی نیە و هەڵبژاردنیش نەکراوە ئەوەش دەبێتە هۆی نەمانی شەرعیەتی حکومەتی هەرێم.

پێشتریش بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنی هەرێمو دۆخی سیاسی عێراق و هەرێم، شاندی وڵاتان سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمیان کرد و جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێم کردەوە ئەمەش جگە بەردەوامی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە.

ماوەی دوو ساڵە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەهۆی ترسی پارتی و یەکێتی لە ئەنجامەکەی لە وادەی خۆی دوادەخرێت، بەڵام ئەمجارە جیاواز لە جارەکانی دیکە بەپێی ویستی ئەوان نابێت،بەهۆی ئەوەی زۆربەی هێزە نێودەوڵەتییەکان زیاتر جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەنەوە چونکە بە پڕۆسەیەکی گرنگی دەزانن بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی هەرێم.













گەلەری