سەردێڕ:

رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن داخرا

PM:10:17:20/04/2024

5612 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، بەهۆی رژانی بڕێکی زۆر سوتەمەنی لە ئەنجامی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک، رێگای دەربەندیخان - زەڕایەن لە نزیک گوندی بیرکێ داخراوە و داوا لە شۆفێران دەکەن رێگا جێگرەوەکان بەکاربهێنن.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی رژانی بڕێکی زۆر سوتەمەنی بەسەر سەر رێگای سلێمانی – زەڕایەن لە نزیک گوندی بیرکێ رێگاکە داخرا، کاتژمێر حەوتی ئێوارە توانیان رێگاکە بە رووی شۆفێراندا بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا دووبارە رێگاکە بە رووی شۆفێراندا داخراوەتەوە و داوا لە شۆفێران دەکەن رێگا جێگرەوەکانی دیکە بەکار بهێنن.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن نزیک گوندی بیرکێ ئۆتۆمبێلێکی بارهەێلگر وەرگەڕا و بووە هۆی رژانی بڕێکی زۆر سوتەمەنی بەسەر شەقامەکەدا لە ئەنجامدا بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر رێگاکە داخرا.













گەلەری