PM:09:38:20/04/2024
7656 جار خوێندراوەتەوە
بەشێک لە دەرچوانی دانەمەزراوی گەرمیان رایانگەیاند، لە رۆژانى داهاتوودا پلانێکى فراوان بۆ کۆکردنەوەى واژۆى دەرچووان رادەگەیەنن و دۆسیەى دانەمەزراوەکان وەکو کەیسێکى کراوە دەگەیەننە پەرلەمان و حکومەتى عێراق.
ئەمڕۆ شەممە، بەشێک لە دەرچوانی دانەمەزراوی گەرمیان رایانگەیاند، دامەزراندن مافێکى سەرەتایى هەموو دەرچوویەکە، ئەوەى جیاوازى دەکات و مافى دەرچوانى دانەمەزراو پێشێل دەکات دەسەڵات و حکومڕانانن.
ئاماژەیان
بەوەش کرد، دوور لەپێوەرە گشتیەکان و بەپێوەرى حزبى بەشێکى کەم لە دەرچوان دادەمەزرێنرێن
و زۆرینەیان بێ بەشدەکرێن.
ئەوەشیان
خستە روو، وەکو بەشێک لە چالاکان و دەرچوانی دانەمەزراو لە رۆژانى داهاتوودا پلانێکى
فراوان بۆ کۆکردنەوەى واژۆى دەرچووان رادەگەیەنن و دۆسیەى دانەمەزراوەکان وەکو کەیسێکى
کراوە دەگەیەننە پەرلەمان و حکومەتى عێراق.