سەردێڕ:

بازرگانیی هەرێم: دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی سێیەم دەکەین

PM:08:07:20/04/2024

15652 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی سێیەم دەکەن.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، رۆژی دووشەممە دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی سێیەم دەکەن. دەشڵێت، "دابەشکردنی بەشەئاردی سێیەم نزیکەی هەفتەیەکە دەستی پێکردووە".

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەپێی نوسراوێک کە لە کۆمپانیای گشتی بازرگانیی خۆراکەوە لە بەغدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هاتووە سەبارەت بە دابەشکردنی بەشی سێیەمی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا، ئەم مانگە بڕی کەرەستە خۆراکییەکان گۆرانکاری تێدا دەکرێت و بۆ هەر کەسێک بەم شێوەیە دەبێت:

١- بڕی دوو کیلۆ و نیو برنج بدرێتە هەر هاوڵاتیەک واتە نیوکیلۆ کەمتر لە مانگەکانی رابڕدوو.

٢- ئەم مانگە یەک قوتو دۆشاوی ٨٠٠ غرامی ئەدرێتە هەر هاوڵاتیەک لەبری بەشی سێیەم و چوارەمی خۆراک، چونکە هەر بەشەخۆراکێک هاوڵاتی ٤٠٠ غرامی پێ ئەدرێت بەڵام ئەم مانگە قوتویەکی ٨٠٠ غرامی پێ ئەدرێت لەبری دووبەش.

وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی کاربەڕێکەر باسی لەوەش کردووە، بڕیاری پێدانی دوو کیلۆ و نیو برنج بە هەر هاوڵاتییەک لە بەشەخۆراکی ئەم مانگەدا لە بەغداوە هاتووە و پەیوەندی بە بریکارەکانی خۆراکەوە نیە.













گەلەری