سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا سەردانێکی ئابوورییە

PM:06:31:15/04/2024

924 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا سەردانێکی گرنگ و جیاوازە بەوپێیەی کۆبوونەوەکانی تەنها تایبەت نابێت بە پرسی ئەمنی و سەربازی بەڵکو بە رێژەیەکی زۆر سەردانێکی ئابوورییە.


ئەمڕۆ دووشەممە، ناسر ئەسەدی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە رایگەیاند، سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی بۆ ئەمریکا سەردانێکی زۆر گرنگە و لە سەردانی سەرجەم سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق جیاوازترە.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەردانەکانی سەرۆک وەزیرەکانی پێشوو هەمیشە تایبەت بووە بە بواری ئاسایش و سوپا و جوڵە سەربازییەکان، بەڵام سەردانەی ئەمجارەی سودانی ١٠٠٪ تەکنیکییە و جەندین پرسی وەک تەندروستی و پەروەردە و وزە و گواستنەوە و خزمەتگوزارییە پیشەسازییەکان لەخۆدەگرێت.

ئەوەشی خستە روو، گرنگی سەردانەکە لەوەدایە کە سەردانێکی ئاسایی نییە، بەڵکو سەردانێکی ١٠٠٪ ئابووری و تەکنیکییە کە رێگا بۆ هەموو کەرتە عێراقییەکان و ناعێراقییەکان دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە رووی ئابوورییەوە گەشە بە وڵات بدەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوو رۆژ لەمەوبەر لەسەر بانگهێشتی جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.













گەلەری