هەروەها لە وەشانە نوێیەکەدا، پلاتفۆرمی مەسنجەر رێگەت پێدەدات ئەلبوومی هاوبەش لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت دروست بکەیت و وێنە و ڤیدیۆی بۆ زیاد بکەیت.
ئاماژە بەوەشکراوە، مێتا زۆرترین قەبارەی فایلە نێردراوەکان بۆ ١٠٠ مێگابایت زیاد دەکات، وەک فایلەکانی PDF، PowerPoint، زیپ فایلەکان و هتد.. پێشبینی دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوودا ئەم تایبەتمەندییانە بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەست بن.
زیادکردنی ئەو تایبەتمەندییە بۆ مەسنجەر لە کاتێکدایە، مێتا پێش چەند مانگێک لەمەوبەر بژاردەیەکی هاوشێوەی بۆ پلاتفۆرمی نامە ناردنی واتسئەپ زیاد کردبوو.