سەردێڕ:

کۆمسیۆن: سبەی دەست بە تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی هەڵبژاردن دەکەین

PM:03:16:15/04/2024

984 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کۆمسیۆن پێنج فۆڕمی دەنگدانی بۆ دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە ئامادە کردووە. دەشڵێت، "سبەی لیژنە تەکنیکییەکان دەست بە تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی تایبەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکەن".


ئەمڕۆ دووشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە تێکڕا ١٨٠ بنکەی دەنگدان هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە حەوت بنکەیان بۆ دەنگدانی تایبەت تەرخان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ١٧٣ بنکەش دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگا جیاوازەکانی هەرێم ئەنجام دەدرێت.

باسی لەوەش کرد، سبەی چوارشەممە ١٦ـی نیسان کۆمسیۆن لەڕێگەی لیژنە تەکنیکییەکانەوە بە سەرپەرشتی عەباس فەتلاوی بەرپرسی ئیدارەی هەڵبژاردن و موهەندەد عەباس یاریدەدەری تەکنیکی دەست بە تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی پەیوەست بە ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی شەشی ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە و فشارێکی زۆریی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش لەسەر لایەنەکانی دەسەڵاتە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا.













گەلەری