پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا لە هەولێر بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی گرێبەست گردبوونەوە.
ئەو کارمەندانە گرێبەستی پەرەپێدانن و داوا دەکەن گرێبەستەکەیان بۆ بگۆڕێت بە گرێبەستی دارایی لەبری پەرەپێدان.
باس لەوەش
دەکەن، ئەگەر گرێبەستەکەیان بۆ بگۆڕێت ئەوا ساڵانی کارکردنیان بە خزمەت بۆ هەژمار
دەکرێت و مانگانە مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا وەردەگرن.
لەکاتێکدا، لە
ئێستادا بەهۆی جۆری گرێبەستەکەیانەوە کارکردنی ساڵانەیان بە خزمەت بۆ هەژمار نییە
و مووچەشیان لەکاتی خۆی و لەگەڵ سەرجەم مووچەخۆراندا پێنادرێت.