AM:11:34:15/04/2024
12188 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ ئەگەری بارینی تاوەباران و بروسکەی کەم کەم لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و هەندێک لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک هەیە. دەشڵێت، "لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای هەرێم خۆڵبارین دەست پێ دەکات".
ئەمڕۆ دووشەممە، کەشناسی پیشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، ئاسمان هەور دەبێت و دواتر بۆ نیمچەهەور دەگۆرێت، ئەگەری بارینی تاوەباران و بروسکەی کەم کەم لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم بەتایبەت ناوچە سنوورییەکان و شنگال و دەوروبەری و هەندێک لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک هەیە.
باسی لەوەش کرد،
ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای هەرێم هەیە و لە
کاتەکانی شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.
وتیشی، پلەکانی
گەرما ١ بۆ ٣ پلە بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە نزم دەبنەوە و مەودای بینین لەنێوان ٧
بۆ ٩ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
ئەوەشی خستە
روو، سبەی سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەوری جیاجیا، پلەکانی
گەرماش ١ بۆ ٣ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٥
سلێمانی : ٢٣
دهۆک : ٢٣
زاخۆ : ٢٤
هەڵەبجە : ٢٢
کەرکوک : ٢٦
سۆران : ٢٢
حاجی ئۆمەران :
١٣
گەرمیان : ٢٧