سەردێڕ:

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سنووری سلێمانی هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

PM:03:09:14/04/2024

36100 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی ماوەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نزیک گوندی گەلاڵەی سنووری ماوەت ماڵێکی بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، کامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر ١١ـی شەوی رابردوو لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومانی گوندی گەڵاڵەکراوە و بەهۆیەوە هاوڵاتیەک گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هاوڵاتییەی کە گیانی لەدەستداوە لەکاتی بۆردوومانەکەدا بەتەنها لە ماڵەوە بووە. وتیشی، "تەمەنی زیاتر لە ٣٠ ساڵ بووە و خێزاندار نەبووە و دانیشتووی گوندی گەڵاڵە بووە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی دەهێنرێتەوە بۆ سلێمانی".

هاوکات شەوی رابردوو لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چەند ناوچەیەکی جیاواز لە هەرێم بۆردوومانکرا و لەماوەی ئەم ساڵیشدا زیاتر لە ٤٠ جار ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بۆردوومان کراون.
ئیحسان سابر - سلێمانی 


 













گەلەری