سەردێڕ:

نرخی تمەن زیاتر دابەزی

AM:11:05:14/04/2024

21204 جار خوێندراوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە حەوت ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوەکرا و بەهای ئەو دراوە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە حەوت ملیۆن تمەن.

بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێشبینی دەکرێت نرخی تمەن دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت، ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسڕائیل بە هۆکاری سەرەکی دابەزینی بەهای تمەن دادەنرێت، دوای ئەوەی ئێران لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا رایگەیاند، وەڵامی توندیان دەبێت بەرامبەر هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سوریا و ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ ئیسڕائیل راگەیاند.

هاوکات، شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆشسوپای پاسداران بە دەیان مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و دواتریش لە لوبنانەوە چەند موشەکێکی دیکە ئاڕاستەی ئەو وڵاتە کران و سوپای ئیسرائیل خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. دواتریش بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، وەڵامی هێرشەکانی ئێران دەدەنەوە.

بەهۆی گرژییەکانەوە، سەرجەم فڕۆکەخانەکانی ئەردەن و یەمەن و عێراق و هەرێم داخران.













گەلەری