سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

AM:09:54:14/04/2024

1372 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بەرزدەبنەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا پێشبینی کەشی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سبەی دووشەممە، ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت بەڵام لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری نمەبارانی کورتخایەن و هەورەتریشقە هەیە.

باس لەوەش کراوە، سبەی پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیاندراوەکەی کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ بەم جۆرەیە:

هەولێر : ٢٥

سلێمانی : ٢٤

دهۆک : ٢٤

زاخۆ : ٢٥

هەڵەبجە : ٢٦

کەرکوک : ٢٨

سۆران : ٢٤

حاجی ئۆمەران : ١٤

گەرمیان : ٣٠













گەلەری