سەردێڕ:

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەنداوە

PM:02:44:13/04/2024

8356 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی ئەو دۆخەی لە ناوچەکەدا دروست بووە، داوا لە خەڵکی وڵاتەکەیان دەکەن کە لە ئێستادا گەشت بۆ هەرێمی کوردستان نەکەن.


ئەمڕۆ شەممە، بەشی فریاگوزاری وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا گونجاو نییە خەڵکی وڵاتەکەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی زیادبوونی مەترسیەکانی ئەم دواییانە لە ناوچەکەدا، داوا لە خەڵکی وڵاتەکەیان دەکەن سەردانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە نەکەن.

پێشتریش کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ئەو دۆخەی لە ئێستادا لە ناوچەکە دروست بووە، کارەکانی کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر راگرتووە.

ئازاد هیوا - هۆڵەندا













گەلەری