سەردێڕ:

دواین زانیارییەکان لەبارەی شەڕەکەی شەوی رابردووی سنووری مەلائۆمەر

AM:09:41:13/04/2024

4284 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو لە گوندێکی سنووری مەلائۆمەر بەهۆی کێشەی کۆمەڵاتییەوە شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروست بوو و لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بوو، لەوبارەیەشەوە ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، شەڕەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.


ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو لە گوندی شەوک لە سنووری مەلائۆمەری هەولێر بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقەیەکی زۆر لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروست بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە شەڕەکە هێزەکانیان گەیشتوونەتە گوندەکە و شەڕەکە کۆنتڕۆڵ کراوە وتیشی، سەرجەم ئەو کەسانەی تۆمەتبارن لەو رووداوە دەستگیر دەکرێن.

شەوی رابردوو، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە گوندی شەوک لە سنووری مەلائۆمەر شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروست بووە و لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بووە.













گەلەری