سەردێڕ:

بۆچی پێویستە پێشوەختە پشكنینی شێرپەنجە بکەین؟

PM:11:53:12/04/2024

2144 جار خوێندراوەتەوە

زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجە ئەگەری بڵاوبوونەوەی بۆ بەشەکانی تری جەستە کەم دەکاتەوە، پشكنینی پێشوەختەش رێگەیەكی گرنگە بۆ رێگریكردن لە چەند جۆرێكی باوی شێرپەنجە پێش ئەوەی كەسەكە هیچ نیشانەیەكی هەبێت، لەوانە: شێرپەنجەی مەمک، شێرپەنجەی پڕۆستات، شێرپەنجەی كۆلۆن، شێرپەنجەی ملی منداڵدان، شێرپەنجەی سییەكان و شێرپەنجەی پێست.


ماڵپەڕی" وێب تێب " لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە جۆرەکانی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە کردووە، ئەوانیش بریتین لە:

١. پشکنینی جەستەیی: پزیشک دەتوانێت لە رێگەی هەستی دەست لێدان هەست بە بوونی بارستەیەکی نامۆ لە جەستەدا بکات کە رەنگە ئاماژە بێت بۆ بوونی وەرەمێکی شێرپەنجەیی، هەروەها لە کاتی پشکنینی جەستەیی، پزیشک لەوانەیە بەدوای گۆڕانکارییەکانی رەنگی پێست، گەورەبوونی ئەندامێک بگەڕێت.

٢. پشکنینی شێرپەنجەی مەمک: ئەنجامدانی پشكنینی خۆیی، مامۆگرافی لە تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە هەموو ساڵێک یان دوو ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، هەندێكجار پێویستە پشكنینی MRIبكرێت.

٣. پشکنینی شێرپەنجەی پڕۆستات: لە رێگەی پشكنینی خوێن لەلایەن پزیشكی پسپۆڕ.

٤. پشکنینی شێرپەنجەی سییەكان: پشكنینی سیتی سكان ساڵی یەكجار بۆ سییەكان لەو كەسانەی سەروو ٥٠ ساڵن و بۆ ماوەیەكی زۆر و بڕیكی زۆر جگەرە دەكێشن.













گەلەری