سەردێڕ:

لێدوانی وەزارەتی دارایی لەبارەی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا

AM:10:59:12/04/2024

70552 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا دەکەن. دەشڵێت، "بە گەیشتنی پارە لە بەغداوە، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین".


ئەمڕۆ هەینی، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە پێش جەژنەوە ئامادەکارییان کردووە و بەشێک لە دامودەزگاکان لیستی مووچەی مانگی چواریان ئامادە کردووە و ناردوویانە بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم.

ئەوەشی خستە روو، ئەو وەزارەتانەی کە لیستی مووچەیان تەواو نەکردووە، بڕیارە لە رۆژی یەکشەممەوە لیستەکانیان تەواو بکەن و رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بکرێت تا ئەوانیش رەوانەی بەغدای بکەن.

باسی لەوەش کرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا دەکەن و چاوەڕوانی هاتنی پارە دەبن لە بەغداوە. وتیشی، "بە گەیشتنی پارە لە بەغداوە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکەین".

هێرش قادر - هەولێر













گەلەری