سەردێڕ:

لە دوو رۆژی جەژندا زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە

PM:09:41:11/04/2024

1024 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بۆ بەسەربردنى پشووەکانى جەژنى رەمەزان روویان لە هەرێم کردوە، تاوەکو دووهەم رۆژی جەژن زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان کردووە.


لە دوو رۆژی جەژندا زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە و پێشبینی دەکرێت لە سێ رۆژدا ٢٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی هەرێم بکەن.

هاوکات، سەرجەم میوانخانە و چێشتخانەکان ڕاسپێردراون لە پێشوازی گەشتیارەکاندا بن و ئاسانکاری تەواو بۆ هاتنیان بکەن. پڕۆژەى گەشتیاریی چاڤیلاندیش رایگەیاند، "ئامادەکاریی تەواومان بۆ پێشوازیی لە گەشتیاران کردووە".

لایخۆشییەوە ئارام شوانی وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی لە لێدوانێدا بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران کردووە و رێگری دەکەن لە قۆرخکاری لە بازاڕدا.













گەلەری