گومانی کاسبکارانی بازاڕى لەنگەى هەولێر لە ئاگرکەوتنەوەى یەک لەدواى یەکی بازاڕەکە تا دێت زیاتر دەبێت چونکە وەک خۆیان دەلێن تا ئێستا هیچ بەلگەیەک لەسەر روداوی ئاگرەکان ئاشکرانەکراوە.
دوای چوار رۆژ، تاوەکو ئیستا هۆکاری دووەم ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی لەنگەی هەولێر ئاشکرا نەکراوە و کاسبکارانی ئەو بازاڕە دەڵێن، گومانی ئەوە دەکەن دەستێک لە پشتی ڕوداوەکانەوە هەبێت و بیانەوێت دوکانەکانیان پێچۆڵبکەن.
باس لەوەش دەکەن، گومانەکانیان لەوەوە دەستی پێکردووە کە رووداوەکانی
ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕەکەدا زۆر بووە و بەردەوام بەوهۆیەوە زیانیان پێدەگات و
دەشڵێن، "گومانمان هەیە دەستێک لە پشتی روووداوەکانەوە هەبێت و بیانەوێت
دوکانەکانمان پێچۆڵبکەن".
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەرێم یاسایەک بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتووانى
کارەساتە سروشتی و رووداوە نەخوازراوەکان دانەنراوە و لە ماوەی رابردووشدا قەرەبوو
نەکراونەتەوە.
لە ٣ـی نیسانی ئەمساڵ جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و لەماوەی کەمتر لە دوو مانگدا ئەوە دووەم رووداوی
ئاگرکەوتنەوەبوو لە بازاڕی لەنگەی هەولێر، جگە لەوەی لە ساڵانی رابردووشدا زوو زوو
ئاگر لە لەنگەی هەولێر کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی گەیاندنی زیانێکی زۆر بە هاوڵاتییان
و کاسبکارانی بازاڕەکە.