سەردێڕ:

کەشناسى هەرێم: سبەى کەشی بەهارە دەست پێدەکاتەوە

PM:06:13:11/04/2024

2168 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی کەشوهەوا خۆش دەبێت و ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرماش بەرزدەبنەوە.


بەپێی پێشبینیەکانى کەشناسى، سبەى هەینى شەپۆلی بارانبارین لاواز دەبێت و کەشى خۆشى بەهارە دەستپێدەکاتەوە و پلەکانى گەرماش چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.

ئەوەش باسکراوە، لە ١٢ کاتژمێرى رابردوودا لە سنورى دهۆک زۆرترین باران باریووە بەجۆرێک لە باتیفا نزیکەى ١٥ ملیم باران باریووە.

هەروەها کەشناسى دەڵێت، لە ١٢ کاتژمێرى رابردوودا لە سلێمانى 9 ملیم باران باریووە و لە هەڵەبجەش گەیشتووەتە ١٢ ملیم، بەڵام لە هەولێر کەمتر لە یەک ملیم باران باریووە.













گەلەری