سەردێڕ:

بەم رێگەیە کۆنتۆڵی توڕەیت بکە

PM:05:15:11/04/2024

2560 جار خوێندراوەتەوە

توێژەرانی ژاپۆنی ئامۆژگاری ئەو کەسانەیان کردووە کە هەست بە توڕەیی دەکەن، تووڕەیی خۆیان نەڕێژنە سەر هاوکارەکانیان یان کەسە نزیکەکانیان، بەڵکو بە نووسینی بیرکردنەوە نەرێنییەکانیان و دواتر فڕێدانی ئەو کاغەزەی کە لەسەری نووسراوە لەناو زبڵدان یان لەناو پارچە پارچەکردنی بەڵگەنامەکاندا، توڕەیی خۆیان دەربکەن.


ئەو کەسەی بەرپرسە لەو توێژینەوەیە کە لەم هەفتەیەدا لە گۆڤاری زانستی راپۆرتی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، پرۆفیسۆر نۆبویوکی کاوای لە زانکۆی ناگۆیا (ناوەندی ژاپۆن)، لەو بارەیەوە دەڵێت، "پێشبینیمان دەکرد شێوازەکەمان تا رادەیەک توڕەیی کەم بکاتەوە، کاوای لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، توێژەران سەریان سوڕماوە لەوەی ئەم تەکنیکەی بەڕێوەبردنی هەستەکان بووەتە هۆی "هێوربوونەوەیەکی تەواوەتی".

ئەم توێژینەوەیە دەریخستووە کە "کردەوەی فڕێدانی فیزیکی پارچە کاغەزێک کە بیرکردنەوەی نووسراوی "نەرێنی" تێدایە سەبارەت بە هۆکارەکانی رووداوێکی توڕەیی وروژێنەر دەبێتە هۆی هێوربوونەوەی ئەم توڕەییە، لەکاتێکدا تەنها هێشتنەوەی پارچە کاغەزەکە ئەم کاریگەرییە بەرهەم ناهێنێت .

نزیکەی ١٠٠ خوێندکار بەشدارییان لە تاقیکردنەوەیەکدا کرد کە تیایدا داوایان لێکرا رای خۆیان بە نووسراو لەسەر پرسە کۆمەڵایەتییەکان وەک قەدەغەکردنی جگەرەکێشان لە شوێنە گشتییەکان دەرببڕن.













گەلەری