سەردێڕ:

چۆن دوای مانگی رەمەزان خەوت رێکدەخەیتەوە؟

PM:10:45:10/04/2024

1340 جار خوێندراوەتەوە

خەوتنی ناڕێک لە مانگی رەمەزاندا تووشی رۆژووانان دەبێت ئەویش بەهۆی سروشتی مانگەکەوە لەبەر درەنگ مانەوە تا درەنگانی خەو بۆ چاوەڕێکردنی پارشێو، ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە کەمخەوی و تێکچوونی کاتەکانی خەو.


هادی جەردەق، راوێژکاری پزیشکیی ئاماژە بەوە دەکات، دوای رۆژانی جەژن پێویستە خۆمان بخەینە خشتە و رۆتینێکی باش بۆ گەڕانەوە بۆ شێوازی ئاسایی رۆژانە، زۆر گرنگە کاتژمێرەکانی خەوتن و بەئاگابوون رێکبخرێت، هەروەها پێویستە جەستە دووبارە رابهێنرێتەوە بەباشی خەوتنی ئاسایی رۆژانە وەربگرێتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، "بۆ ئەوەی چەند کاتژمێرێکی پێویست بخەویت، پێویستە پێش خەوتن لەگەڵ خوێندنەوە خۆت رابهێنیت و دوور بکەویتەوە لە بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی تر کە رووناکی شین بەرهەم دەهێنن، خوێندنەوەی کتێب یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ژاوەژاو و قسەکردن لەناو مێشکدا، بە سەرقاڵبوون و سەرنجدان لەسەر چیرۆکەکە".

باس لەوەش دەکات، پێویستە لە رۆژدا خووی تەندروست بۆ جەستە دابین بکرێت، وەک وەرزشکردن و دوورکەوتنەوە لە خواردنە چەورەکان و خواردنەوە کافایینەکان پێش خەوتن.













گەلەری