سەردێڕ:

لە یەکەم رۆژی جەژندا؛ دۆلار بەچەند مامەڵەی پێوەکرا؟

PM:05:34:10/04/2024

26152 جار خوێندراوەتەوە

لەیەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە سەرجەم بازاڕەکانی هەرێم پشووە، بەڵام لە نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوەکان نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەیی پێوەدەکرێت.

هاوکات بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی پێنج رۆژی فرۆشی دۆلار لە سەرەتای مانگی نیساندا زیاتر لە ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بە شێوەی کاش و حەواڵە فرۆشراوە، لەو رێژەیەش ٩٦.٧٪ بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە. دەشڵێت، "فرۆشی دۆلار هاوکاری بازرگانان و رێکخستنی هەڵاوسانی ناوخۆیی دەکات".

لەلایەکی تریشەوە، بانکی ناوەندیی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە میانەی کۆبوونەوەی نوێنەرایەتی بانکەکە لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەسەر هەڵگرتنی سزای سەر بانکە سزادراوەکانی عێراق، گەیشتوونەتە رێککەوتن و دەتوانن لەمەودوا مامەڵەیی حەواڵەی دەرەکی ئەنجام بدەن. دەشڵێت، "ئەنجوومەنی چاودێریی دارایی بانکە سزادراوەکان دروست دەکەین کە ٣٢ بانکەکەی تێدا دەبێت و رۆژانە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە چاودێریان دەکرێت".

شارەزایەکی دراو لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رێکارەکانی بانکی ناوەندی و کەمکردنەوەی سزای سەربانکە سزادراوەکان وگەڕانەوەیان بۆ ئاستی مامەڵەی دەرەکی لە ١٠ رۆژی داهاتودا هاوکاردەبێت لە جێگیربوونی نرخی دۆلار لە خوار ١٤٦ هەزار دینارەوە.

گەلەری