سەردێڕ:

عێراق: دەبێت هەرێم لە دانەوەی قەرز دەرەکییەکاندا بەشداربێت

PM:05:04:10/04/2024

1848 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا قەرزە دەرەکییەکانی عێراق بەرێژەی ٣٠٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینووە و ئەوەش کاریگەری لەسەر ئابووری عێراق دروستدەکات و پێشبینیش دەکرێت لەم ساڵدا قەرزەکان تەواوبکرێن. هاوکات بە گوێرەی دەستور هەرێم بەژداردەبێت لە دانەوەی ٤٪ قەرزەکانی عێراق کە نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلارە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو ئاستی قەرزی دەرەکی بەرێژەی ٣٠٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە و ئەوەش هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ داهاتووی ئابووریی و گەشەپێدانی عێراق.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا تەنها نۆ ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی لەسەر حکومەتی عێراق ماوەتەوە، پێشبینیش دەکرێت لەمساڵدا قەرزە دەرەکییەکان بدرێنەوە. وتیشی، "قەرزی ناوخۆیی بەهۆی گەشەپێدانی پرۆژەکانەوە گەیشتووەتە ٥٦ ملیار دۆلار پێشبینیش دەکرێت لەم ساڵەوە دەست بە دانەوەی قەرزە ناوخۆییەکانیش بکرێت". 
هاوکات لەو بارەیەشەوە مەزهەر ساڵح راویژکاری دارایی  وئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بودجەی ئەمساڵی عێراق تایبەت دەبێت بە گەشەپێدان و بوژاندنەوەی پرۆژەناوخۆیی و دەرەکییەکانی عێراق.وتیشی، "قەرزە دەرەکییەکان لەم ساڵدا بەتەواوی دەدرێنەوە". 
ئەوەش لە کاتێکدایە بەگوێرەی بودجەی عێراق هەرێم بەرێژەی ٤٪ـی بەشەبودجەی ساڵانە بەژداردەبێت لە دانەوەی قەرزەکان کە بۆ هەر ساڵێک ٣٩٠ ملیۆن دۆلاری قەرزی دەرەکی و ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری قەرزی ناوخۆیی دەبێت.













گەلەری