سەردێڕ:

بەم رێگانە لە رۆژانی جەژندا خۆت لە کێشە تەندروستییەکان بەدوور بگرە

PM:02:43:10/04/2024

848 جار خوێندراوەتەوە

موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا ئاهەنگ و خۆشی بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان دەگێڕن، بەتایبەتی دوای مانگێک بەڕۆژوو بوون لە بەیانی جەژندا دەست بە نانخواردن و شیرینی خواردن دەکەن، ئەمەش هەندێک جار دەبێتە هۆی چەند کێشەیەکی تەندروستی بۆیە دەبێت بە وریاییەوە سیستمی خواردنت لە رۆژانی جەژندا بگۆڕیت.


لە ماڵپەڕی "ئەلعەرەبییە"ـدا هاتووە، پەیڕەوکردنی ئەم رێنماییانە وادەکات رۆژانی جەژن باشتر و خۆشتر بەسەر ببەیت و لە کێشە تەندروستییەکان بە دوور بیت، بەمشێوەیە:

١.چێژ وەرگرتن لە خواردنی جەژن بەڵام بەشێوەیەکی سنووردار، خواردنی ئەو خۆراکانەی چەور و شیرینن لە دوای مانگی رەمەزان و لە جەژندا باو و ئاساییە، بەڵام پێویستە وریا بیت و زیادەڕەوی تێدا نەکەیت بۆ ئەوەی تووشی کێشەی هەرسکردن نەبیت.

٢. ئاو خواردنەوەی زۆر، دەبێت ئاگاداری رێژەی ئاو بیت لە جەستەتدا، لە نێوان ژەمەکاندا دەبێت بڕێکی زۆر لە ئاو بخورێتەوە.

٣. گرنگیدان بە پاکوخاوێنی، شۆردنی دەستەکان بە ئاو و سابون بۆ ماوەی لانیکەم ٢٠ چرکە بەتایبەت پێش و دوای ئامادەکردنی خواردن و پێش خواردن و دوای بەکارهێنانی توالێت، بەتایبەتیش لە شوێنە گشتییەکان.

٤. دوورکەوتنەوە لە ئاهەنگگێڕان بە یارییە ئاگرینەکان، بەشداریکردن لە هەر چالاکییەکی ئاهەنگگێڕان کە بریتی بێت لە داگیرساندنی یارییە ئاگرینەکان هەمیشە جێگەی مەترسییە و رەنگە جەژنەکەت لێ تێکبدات.

٥. پابەند بوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆ، لە رۆژانی جەژندا بەهۆی سەردانیکردنەوە و هاتنی گەشتیار هەمیشە قەرەباڵغی دروست دەبێت، بۆیە هەمیشە لە بۆنەکانی وەک جەژندا ئاگادار بە تاکو بتوانیت جەژنەکەت بە باشی بەڕێ بکەیت.













گەلەری