راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، بەهۆى چەند پڕۆژە و ئاسانکارییەکى حکومەتەوە رێژەى وەبەرهێنانى بیانى لە عێراقدا زۆر زیادى کردووە و بە کردنەوەى بەندەرى فاویش رێژەکە زیاتر دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەزهەر ساڵح بە میدیاى فەرمى حکومەتى عێراقی راگەیاندووە، ئابوورى عێراق بە رێژەى ٧٪ گەشەى کردووە و دووەم وڵاتە لەنێو وڵاتانى ئۆپیکدا بۆ گەشەى ئابوورى.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆى یاسای وەبەرهێنان و
ئاسانکارییەکانى حکومەتەوە، وەبەرهێنەرانى بیانى بەڕێژەیەکی بەرچاو روو لە عێراق دەکەن
بۆ بیناسازى و دروستکردنى پڕۆژە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٩ـی نیسان، ماڵپەڕی
" ئێف ئای دی ئینتێلیجێنس" تایبەت بە کاروباری وەبەرهێنان بڵاوی کردەوە،
لە کۆی ١٠ وڵات لە ریزبەندی وەبەرهێنانی راستەوخۆی بیانی و باشترین بازاڕە تازەپێگەیشتووەکان
بۆ وەبەرهێنان، عێراق لە پلەی چوارەمدایە.
ماڵپەڕەکەئاماژەی بەوەش کرد، رێژەی
گەشەی بەرهەمی گشتیی ناوخۆی عێراق گەیشتووەتە ٢.٩٪ و رێژەی هەڵاوسان گەیشتووەتە
٣.٦٪، هەروەها رێژەی گەشەی خەرجی سەرمایە لە وەبەرهێنانی راستەوخۆی بیانیدا گەیشتووەتە
٣٧١٪ و رێژەی گەشەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی راستەوخۆی بیانی ٩٥٪ بووە.