سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی: هیوای جەژن و پشوویەکی پڕ ئارامی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دەخوازم

PM:11:52:09/04/2024

1016 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، جه‌ژنى ره‌مه‌زان له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان، عێراق و جيهان، پيرۆز ده‌كات و هیواداریشە جه‌ژن و پشوويه‌كى پڕ له‌ ئارامى و ئاسووده‌يى و كامه‌رانى بێت بۆ هاوڵاتیانی هەرێم.


ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەو ەکرد، داواکارە ئەم جەژنە مانا و ئامانج و په‌يامه‌كانى له‌ پێكهاتنه‌وه‌، لێكخۆشبوون، لێكنزيكبوونه‌وه‌، ئاشته‌وايى، چاكه‌ و ته‌بايى، بۆ هه‌مووان ببێتە ده‌رفه‌تى نوێكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى و لێبوردن و پێكه‌وه‌يى.

 دەشڵێت، " پێویستە هه‌موومان پێكه‌وه‌ بۆ خزمه‌ت و خێرى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان كار بكه‌ين بەبێ جیاوازی".

باسی لەوەش کرد، هیوادارە کە جەژن ببێتە هیوایەکی نوێ بۆ باشترکردنی رۆژگار و دۆخی هاوڵاتیانی هەرێم.

هاوکات بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوبکردەوە و تێیدا هاتووە، داواکارە کە جەژنی رەمەزان ببێتە هەوێنێکی نوێی پێکەوە ژیان و تەبایی،پێویستە لەپیناو ماف و سەقامگیری هاوڵاتیانی هەرێم سەرجەم لایەنەکان یەکدەنگبن.

لەلایەکی تریشەوە مەسرور بارزانی سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پیرۆزباییەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، هیوادارە جەژن ببێتە مایەی خۆشی و شادی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان و کۆتاییهاتنی هەموو شەڕ و ناخۆشی و نەهامەتییەک لە جیهان.













گەلەری