سەردێڕ:

گەشتى ئاسمانی راستەوخۆ لە نێوان عێراق و چیندا دەست پێدەکاتەوە

PM:07:56:09/04/2024

1324 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى عێراق رایگەیاند، گەشتى راستەوخۆ لە نێوان فڕۆکەخانەکانى بەغدا و بەسرە لەگەڵ چین دەست پێدەکاتەوە و هەفتانە دووجار ئەو گەشتە دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتى گواستنەوەى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەپێى رێککەوتنى نێوان هێڵى ئاسمانى عێراق و لایەنى چینى بڕیارە رۆژانى شەممە و سێ شەممە گەشت لە فڕۆکەخانەکانى بەغدا و بەسرە لە عێراقەوە بۆ چین بکرێن.

باسی لەوەش کردووە، لە رۆژانى یەک شەممە و چوارشەمەمەدا بە راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەى داشینخەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی چین گەشت دەکرێت.

دەستپێکردنەوەى گەشتى راستەوخۆى نێوان عێراق و چین لەکاتێکدا رۆژانە سەدان بازرگان و هاوڵاتى عێراقى سەردانى چین دەکەن و بە رێگاى ناڕاستەوخۆ سەفەر دەکەن و ئەوەش خەرجى زیاترى لەسەر ئەو کەسانە دروستکردووە.

ماوەى نزیکەى چوار ساڵە گەشتى راستەوخۆ لە نێوان عێراق و چیندا بچڕاوە و بە دەستپێکردنەوەى گەشتى راستەوخۆى عێراق و چین، پێدەچێت گەشتى راستەوخۆ بۆ چەندین وڵاتى دیکەش بکرێتەوە.













گەلەری