سەردێڕ:

چۆن دوای رەمەزان بەشێوەکەی دروست دەگەڕێیتەوە سەر خواردنی ژەمەکان؟

PM:06:26:09/04/2024

1104 جار خوێندراوەتەوە

دوای مانگێک لە بەڕۆژووبوون و نەخواردنی ژەمەکان لە کاتی خۆیدا پسپۆڕانی خۆراک چەند رێنماییەک پێشنیاری دەکەن کە دەکرێت رۆژووەوانان لە رێگەیانەوە دوای مانگی رەمەزان بەشێوەیەکی دروست بگەڕێنەوە سەر خواردنی ژەمەکان.


پسپۆڕانی خۆراک ئامۆژگاری ئەوە هاوڵاتییان دەکەن کە بەهۆی ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا بۆ ماوەیەکی درێژ بەرۆژوو بوون دەبێت لەو سیستمەوە راستەوخۆ نەچنەوە سەر خواردنێکی زۆر، بۆیە نابێت لە رۆژانی جەژندا هەر سێ ژەمەکە نان بخۆن، یان ئەگەر خواردنیان هەر سێ ژەمەکە خواردنی قورس نەخۆن.

باس لەوەش دەکەن، لە بەیانی جەژندا هاوڵاتییان بەشێوەیەکی گشتی خواردن ئامادە دەکەن، بۆیە گرنگە ژەمی نیوەڕۆیان خواردنێکی سادە و سوک بێت و قورس نەبێت، لەبەر ئەوەی گەدە ماوەی مانگێک راهاتووە بە برسی بوون، ناکرێت لەناکاو ئەو سیستمەی لێتێکبدرێت.

ئەوەش دەخەنە روو، دەبێت گرنگی بە ئاوخواردنەوە بدەن و بڕێکی باش ئاو بخۆنەوە بۆئەوەی گورچیلەکان خۆیان پاکبکەنەوە و تووشی رمڵ نەبن و گرنگە نەک تەنها رۆژووەوانان، بەڵکو هاوڵاتییان بە گشتی تاوەکو هەست بە برسێتی نەکەن نان نەخۆن، لەبەر ئەوەی لەکاتێکدا هێشتا شەکری خواردنی پێشوو کە هەڵمژراوە لەناو خوێندا هەیە و رێژەی ئەنسۆلین بە بەرزی ماوەتەوە بۆیە گرنگە جەستە ئەوە شی بکاتەوە و رێژەی ئەنسۆلین دابەزێت.

دەشڵێن، نابێت خواردن تەرک بکرێت، بەڵکو دەبیت بڕەکەی رێکبخریت و رۆژووەوانان لە مانگی رەمەزاندا لەسەر برسێتی راهاتوون، بەڵام لە رۆژانی جەژندا برسیشیان نییە نان و شیرینی دەخۆن، بۆیە گەدەیان تێکدەچێت و لە هەندێک باردا توشی ژەهراویبوون دەبن، بۆیە بشترین هەڵبژاردن ئەوەیە کە رۆژووەوانان نانی بەیانیان خوارد نان نەخۆنەوە تاوەکو برسیان دەبێت.

هاوکات، زۆرخواردن یان خواردنی قورس دەکات لەسەر دەروونی مرۆڤ و دەڵێت، زۆرخواردنی شیرینی و ژەمی قورس لەش ماندوو دەکات و ئەوەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ماندووبوونی مێشک و زوو هەڵچوون و توڕەبوون.













گەلەری