سەردێڕ:

ماوەی پێنج رۆژە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل رێگە لە نزیکەی ٥٠٠ گەشتیار گیراوە

PM:01:42:09/04/2024

2272 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، ماوەی پێنج رۆژە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل رێگە لە نزیکەی ٥٠٠ گەشتیار گیراوە کە بچنە تورکیا و هۆکارەکەشی ئاشکرا نەکراوە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکرد، ئەو گەشتیارانە لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە دەیانەوێت بچن بەرەو تورکیا، بەڵام ماوەی پێنج رۆژە لەسەر سنوور هێلدراونەتەوە.

وتیشی، ئێن ئاڕ تی بە مەبەستی زانینی هۆکاری رێگەپێنەدانەکەیان پەیوەندی بە بەرپرسانی دەروازەکەوە کردووە، بەڵام وەڵام نادەنەوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گەشتیارانە گرفتی نانخواردن و شوێنی مانەوەیان هەیە و چەند کەسێکی تێدایە نەخۆشن و بە مەبەستی چارەسەر ویستوویانە روو بکەنە تورکیا.

ئەو پاسانەی لە دەروازەکەدا ماونەتەوە ١٥ پاس دەبن و سەرجەمیان گەشتیاریان تێدایە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستەڕوو، بەشێکی ئەو گەشتیارانەی پێشتر لەوێ بوون گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان و بڕیاریان داوە گەشت نەکەن.
وەحید سندی- دهۆک













گەلەری