سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی چوار

PM:08:25:08/04/2024

55664 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، داوایان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم کردووە، لیستی مووچەی مانگی چواریان بۆ بنێرن.


ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، داوایان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم کردووە، لیستی مووچەی مانگی چواریان بۆ بنێرن و پێشبینی دەکەن لە دوای پشووی جەژن لیستەکەیان پێ بگات.
ئەوەشی خستە روو، دوای پێداچوونەوە و وردبینی لە لیستەکەدا بە یەک چەردە پارەی مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێم دەنێرن. دەشڵێت، "پشبینی دەکەین تا ٢٥ـی نیسان لیستەکەمان بەدەست بگات و پارەکە بنێرین".
لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانیشەوە، چاوگێک لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم بە پلەبەرزکردنەوەوە دەبێت. 













گەلەری