سەردێڕ:

ئەوقافی هەرێم: سبەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان نییە

PM:07:05:08/04/2024

4740 جار خوێندراوەتەوە

ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، سبەی تەواوکاری مانگی رەمەزانە و رۆژی چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوە کرد، سبەی تەواوکاری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.

هاوکات، دیوانی وەقفی سونی عێراقیش رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەمشەو نەیان توانیوە مانگ ببینن رۆژی چوارشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژن.

پێشتریش، چەند دەستەی بینینی مانگ لە سعودیە بەهۆی ناروونی ئاسمانەوە نەیانتوانی مانگ ببینن و بڕیاردرا سبەی سێشەممە تەواوکاری مانگی رەمەزان بێت.

هەر ئەمڕۆ، نووسینگەی عەلی خامنەیی رابەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی سێشەممەدا دەتوانرێت هیلالی مانگی شەوال ببینرێت و بەوپێیەش رۆژی چوارشەممە، ١٠ی مانگ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

لە دوو رۆژی رابردوودا، پەیمانگای نیشتیمانی میسر بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی بڵاوی کردەوە، لە رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەدا مانگی شەوال دەرناکەوێت، بۆیە رۆژی سێشەممە بە تەواوکەری مانگی رەمەزان دادەنرێت و رۆژی چوارشەممە ١٠ـی نیسان دەبێت بە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.


















گەلەری