سەردێڕ:

بەشێک لە لیواکانی نەوت و گاز: دەرماڵەکانمان خەرج نەکرێت هەڵوێستمان دەبێت

PM:03:50:08/04/2024

1272 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی پێنەدانی ئەو پارەیەی بڕیاربوو لەماوەی دوو مانگی رابردوودا بۆیان زیادبکرێت، ناڕەزایەتی لەنێوان بەشێک لە لیواکانی نەوت و گازدا دروستبووە و دەڵێن، "ئەگەر بۆمان چارەسەر نەکرێت هەڵوێستمان دەبێت".


لە دوو مانگی رابردوودا بڕیار درا بە زیاد کردنی ١٢٥ هەزار وەک دەرماڵەی خواردن بۆسەر مووچەی لیواکانی نەوت و گاز، بەڵام ماوەی دوو مانگە ئەو پارەیەیان پینادرێت.

ئەو پارەیەی دەبوو وەریبگرن پارەی مانگەکانی شوبات و ئازارە، مانگی شوباتیان پێ نەدراوە و بۆ مانگی ئازاریش سەرەتا پێیان وتراوە ٧٥ هەزاری وەردەگرن، دواتر ئەو بڕە پارەیەشیان نەدراوەتێ.

بەوهۆیەوە داوا دەکەن چی زووە گرفتەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت، ئەگەر نا هەڵوێستیان دەبێت.
هێرش قادر، هەولێر













گەلەری