سەردێڕ:

وتەبێژی کۆمسیۆن بۆ ئێن ئاڕ تی: پابەندین بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا

PM:02:28:08/04/2024

1196 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئامادەن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەو وادەی دیاری کراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەموو پێویستییەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئامادەن.

ئەوەشی خستە روو، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دوو هاوپەیمانێتی و ١٠ حزب و ٥٧ کاندیدی سەربەخۆ بوونیان هەیە.

باسی لەوەش کرد، ئەوان وەک کۆمسیۆن، پابەندن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەیەی کە دیاری کراوە بۆی، کە رۆژی ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی کاندید و لیستەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا. هاوکات، نەوەی نوێ بە ژمارە ١٥٧ بەشداری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات.













گەلەری