سەردێڕ:

هاوڵاتیانی چەند گوندێکی سنووری شەقڵاوە دژی خراپی رێگاوبانەکانیان گردبوونەوە

PM:01:59:08/04/2024

944 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هاوڵاتیانی چەند گوندێکی سنووری شەقڵاوە دژی خراپی رێگاوبانەکانیان گردبوونەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، رۆژانە بە رێژەیەکی زۆر هاتوچۆی بازرگانی بەو رێگایەدا دەکرێت بەڵام خراپی رێگاوبانەکان بووەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان و شۆفێرانی ئەو ناوچەیە. دەشڵێن، تا ئێستا لایەنی پەیوەندیدار وەڵامی نەداونەتەوە و هیچ چاکسازییەک بۆ رێگاکە نەکراوە.


ئەو هاوڵاتیانە بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا چەندین جار داوایان لە لایەنی پەیوەندیدار کردووە تاوەکو رێگاکانیان بۆ چاکبکەن بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەلامێکیان نەداونەتەوە.

باسیان لەوەش کرد، رێگای هیران - نازەنین رێڕەوێکی بازرگانییە لەنێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگای سلێمانی، رۆژانەش بەرێژەیەکی زۆر هاتوچۆی بازرگانی تێدا دەکرێت بەڵام بەهۆی خراپی رێگاکەوە چەندین جار رووداوی هاتوچۆ روویداوە و مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان و شۆفێران درووست کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، خراپی بەشێک لە رێگاوبانەکان لە هەرێم هۆکاری زیادبوونی رووداوەکانی هاتوچۆن و مەترسی لەسەر ژیانی شۆفێران و هاوڵاتیان دروست کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەر چاکسازی تێدا نەکردووە و هیچ بڕە پارەیەکیشی بۆ تەرخان نەکردووە.

کەریم کەیفی – سۆران













گەلەری