سەردێڕ:

بۆرسەی عێراق بۆ ماوەی شەش رۆژ چالاکییەکانی رادەگرێت

PM:01:16:08/04/2024

1044 جار خوێندراوەتەوە

بۆرسەی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی پشووی جەژنی رەمەزانەوە، بۆ ماوەی شەش رۆژ چالاکی و دانیشتنە بازرگانییەکانیان رادەگرن.


ئەمڕۆ دووشەممە، بۆرسەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم چالاکی و دانیشتنە بازرگانییەکانیان بۆ ماوەی شەش رۆژ رادەگرن.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەبۆنەی پشووی جەژنی رەمەزانەوە، کە لە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە ٩ـی نیسان تاوەکو رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ١٤ـی نیسان، سەرجەم چالاکییەکانیان دەوەستێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بۆرسەی عێراق هەفتانە پێنج دانیشتنی بازرگانی لە رۆژی یەکشەممە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە رێکدەخات، کە تێیدا ١٠٣ کۆمپانیای عێراقی لە دانیشتنەکاندا بەشدار دەبن لەوانەش: نوێنەرایەتی کەرتەکانی بانکی، پەیوەندییەکان، پیشەسازی، کشتوکاڵ، بیمە، وەبەرهێنانی دارایی، گەشتوگوزار، هۆتێل و خزمەتگوزارییەکان.













گەلەری