سەردێڕ:

کۆمسیۆن تیروپشکی ژمارەی کاندید و لیستەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا

AM:11:06:08/04/2024

5780 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی کاندید و لیستەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا.هاوکات، نەوەی نوێ بە ژمارە ١٥٧ بەشداری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی بۆ ژمارەی کاندید و لیستەکان ئەنجامدا.دەشڵێت، "هەموو توانایەکمان دەخەینە گەڕ بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم".

هاوکات، دوو هاوپەیمانێتی و ١٠ پارتی سیاسی و ٥٧ کاندیدی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و ٨٨٦ کاندید تۆمار کراون.

ژمارەی هاوپەیمانی و لیستەکانی دیکە بەم جۆرەیە، هاوپەیمانى نیشتمانى ژمارە ١٦٢، رەوتى هەڵوێست ژمارە ١٦١، یەکێتى ١٢٩، بەرەى گەل ژمارە ١٦٩، هاوپەیمانى هەرێمى کوردستان ژمارە ١٣٣، هاوپەیمانى سەردەم ژمارە ١٦٤، بزووتنەوەى ئیسلامى ژمارە ١٢٣، یەکگرتووی ئیسلامی ژمارە ١٤٨، کۆمەڵی ئیسلامی ژمارە ١٤٧، بەرەى تورکمانى عێراقى ژمارە١٤٩ و گۆڕان ژمارە ١١٤.



 













گەلەری