سەردێڕ:

بەرپرسێکى یەکێتى: هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان نادەستورییە

AM:10:22:08/04/2024

2900 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکى یەکێتى دەڵێت، هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان نادەستورییە و بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیش زیادەڕەوییان تێدایە.


عەدنان موفتی سەرۆکی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ دەنگى ئەمریکا رایگەیاندووە، کورسی کۆتاکان بە گوێرەی یاسا رێکخراوە و پارتی و یەکێتی دەنگیان لەسەر داوە و لابردنیان لەلایەن دادگای فیدراڵی، نا دەستوریی و پێچەوانەی یاساکانى هەرێمى کوردستانن.

باسی لەوەشکردووە، بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نادەستوریین و زیادەڕەوییان تێدایە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر پارتى و یەکێتى نیگەرانى خۆیان لە بڕیارەکەى دادگا بۆ لادانى کورسى کۆتاکان لە پەرلەمان پیشاندا، چونکە دەیانویست کورسى کۆتاکان لە برى لابردن، دابەش بکرێن بەسەر پارێزگاکاندا و بۆ بەرژەوەندى خۆیان بەکاریان بهێنن.













گەلەری