سەردێڕ:

وەزارەتی پلاندانان: پشکنینی ورد بۆ سەرجەم بەرهەمە هاوردەکان دەکەین

PM:11:50:07/04/2024

956 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پشکنینی بەرهەمە هاوردەکراوەکان بۆ ناو خاکی عێراق بە دوو قۆناغدا تێدەپەڕێت سەرەتا لە دەروەزە سنوورییەکان بەمەبەستی دڵنیابوون لە گونجاوی ئەو بەرهەمانە پشکنینیان بۆ دەکرێت، پاشان لەلایەن کۆمپانیاکانی پشکنینەوە جارێکی دیکە پشکنینیان بۆ دەکرێت و بڕوانامەی گونجاوییان پێدەدرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە کارکردن لە دەروازە سنوورییەکان، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی کاڵا هاوردەکراوەکان و دڵنیابوون لە گونجاوییان لەگەڵ تایبەتمەندییە عێراقییەکان و گونجانیان بۆ بەکارهێنان.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەلایەن کۆمپانیاکانی پشکنینەوە پشکنینی سەرجەم کاڵا و بەرهەم و شتومەکی هاوردەکراو لە وڵاتانی دیکەوە دەکرێت و بڕوانامەی گونجاو بۆ کاڵا پشکنینکراوەکان دەردەکەن.

ئەوەشی خستە روو، سەبارەت بە زێڕی هاوردەکراو کە لە وڵاتانی جیاوازەوە هاوردەی عێراق دەکرێن، لەرێگەی سەنتەری پشکنین لە فڕۆکەخانەکان بەتایبەتی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەف ئەشرەف پشکنینیان بۆ دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، ئەو پڕۆسەیە رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوردەکاران، بەشێوەیەک لەبری ئەوەی بچنە ناوەندی دەزگاکە بۆ پشکنینی زێڕەکە، ئێستا لە فڕۆکەخانە راستەوخۆ دوای گەیشتنی بە ناو خاکی عێراق پشکنینی بۆ دەکرێت.













گەلەری