سەردێڕ:

بۆ جەژن؛ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە چەند رێگایەک قەدەغە کرا

PM:10:58:07/04/2024

11460 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بڕیاریانداوە لە رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزاندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەو رێگایانە قەدەغە بکەن کە دەکەونە سەرشوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزاندا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییان بەمەبەستی گەشت و سەیران کردن سەردانی سەیرانگاکان وشوێنە گەشتیاریەکان بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەپێناو رێکخستنی هاتوچۆدا بڕیاریانداوە بە بەقەدەغە کردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لەو رێگایانەی دەکەونە سەرشوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان.

ئەوەشی خستە روو، قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەو رێگایانە تەنها لە ماوەی رۆژانی پشووی جەژندایە و لەدوای پشووی جەژن قەدەغەکردنەکە کۆتایی دێت.













گەلەری