سەردێڕ:

هێمن هەورامی: بە مەرجێک یونامی چارەسەری کێشە تەکنیکییەکان بکات پارتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن

PM:09:09:07/04/2024

2920 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، لەگەڵ یۆنامی کۆبوونەتەوە و پارتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن بە مەرجێک یونامی لەسەرخەت بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان.


ئەمڕۆ یەکشەممە، هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لەسەر پێشنیاری جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی یۆنامی لە عێراق لەگەڵ یۆنامی کۆبوونەتەوە و باسیان لە هەڵبژاردن کردووە.

ئەوەشی خستووەتە روو، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی یۆنامی جەختی لە گرنگی و بایەخی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی جێی متمانەی هەمووان و بەشداری هەموان کردەوە.

 

باسی لەوەش کردووە، "لە کۆبوونەوەکەدا بۆ یۆنامیمان روونکردنەوە کە پارتی ئامادەی هەڵبژاردنە بە مەرجێک دوور بێت لە دیزاینی پێشوەختە و دەبێت یۆنامی لەسەر خەت بێت بۆ چارەسەری کیشە تەکنیکیەکان و زامنکردنی پاکی و بێگەردی کۆی پرۆسەکە".

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت سەبارەت بە هەرێم تەنها لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بووە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێتی رازی بووە بە داواکاری پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بەو مەرجەی کۆمسیۆن تا سەری ساڵ درێژ بکەنەوە.


 













گەلەری