سەردێڕ:

هۆکارەکانی دابەزینی سیستمی بەرگری جەستە چییە؟

PM:09:01:07/04/2024

1860 جار خوێندراوەتەوە

کەمبوونەوەی بەرگری جەستە دەبێتە هۆکارێک بۆ تووشبوون بە جۆرە جیاوازەکانی هەوکردن وەک هەوکردنی بەکتریایی و ڤایرۆسی و کەڕوویی یان هەندێک جار تێکچوونی بەرگری جەستە ئەبێتە هۆی تووش بوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە یان هەندێک نەخۆشی تر.


د.بڕیار صباح رشيد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن ئاماژەی بە هۆکارەکانی دابەزینی سیستمی بەرگریی کردووە کە بریتین لەمانە:

١.هۆکاری جینی: هەندێک نەخۆشی جینی هەیە کە هەر لە دایکبوونەوە کەسەکە بەرگری لەشی کەمە و زوو زوو تووشی هەوکردن دەبێت.

٢.هەندێک نەخۆشی هەوکردن یان درێژخایەن وەک: نەخۆشی شەکرە و نەخۆشی ئایدز.

٣.هەندێک جۆری دەرمان وەک: ستیرۆیدەکان و چارەسەری کیمیاوی و هەندێک چارەسەری تر کە بەرگری جەستە دادەبەزێنن.

٤.هەندێک هۆکاری ژینگەیی وەک هەندێک ماددەی کیمیاوی.

٥.زیادبوونی تەمەن بە تایبەت لەدوای تەمەنی ٦٥ ساڵیەوە یەکێکی ترە لە هۆکارەکان.

٦.لە منداڵیشدا هۆکارەکە ئەوەیە هێشتا کۆئەندامی بەرگری جەستە بە تەواوی گەشەی نەکردوە لەگەڵ هەندێک هۆکاری دیکە.

٧.کەمی خواردنی هەندێک خۆراک کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمی هەندێک ڤایتامین لە جەستەدا.

٨.نەبوونی جووڵە و وەرزش کردن لە ژیانی ڕۆژانەدا و هەروەها خەوی ناڕێک وکەم وە هەروەها بوونی سترێسێکی زۆری ڕۆژانە: هەندێک لە توێژینەوەکان باس لەم هۆکارانەش دەکەن بۆ کەمی بەرگری جەستە.














گەلەری