سەردێڕ:

کۆبوونەوەی وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی عەرەبی لە عێراق بەڕێوە دەچێت

PM:06:56:07/04/2024

696 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە رۆژانی ١٧ بۆ ١٨ـی نیسانی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی وەزیرانی تەندروستی ٢٢ وڵاتی عەرەبی لە بەغدا ٦٠ـەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوە دەچێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ میوانداریکردن و سەرۆکایەتی کردنی دانیشتنی ٦٠ـەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی تەندروستی عەرەبی لە بەغدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، کۆبوونەوەکە لە رۆژانی ١٧ بۆ ١٨ـی نیسانی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی وەزیرانی تەندروستی ٢٢ وڵاتی عەرەبی لە بەغدا بە سەرۆکایەتی عێراق بەڕێوەدەچێت.

ئەوەشی خستە روو، لە دانیشتنەکەدا باس لە چەندین بابەتی تەندروستی گرنگ و پرسی پەیوەندیدار بە گەلانی عەرەب و هاوکاری هاوبەش تاوتوێ دەکرێن و کۆبوونەوەکە زیاتر لە ٢٤ بابەت بۆ پرسە جۆراوجۆرەکان لەخۆدەگرێت، هەروەها پێشانگای پیشەسازی دەرمانسازی عێراق دەکرێتەوە.

باسی لەوەش کرد، ئەو پرسانەی گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت کۆمەڵێک بابەتی هاوبەشی تەندروستی لەخۆدەگرن، دیارترینیان کاردانەوەی تەندروستیی هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر کەرتی غەززە و پێشکەشکردنی هاوکاری تەندروستیە بە فەڵەستین.













گەلەری