سەردێڕ:

نرخی بەنزین دادەبەزێت

AM:10:04:07/04/2024

19864 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دواینوەڕۆوە نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین و غازی ئێڵ پی جی لە بەنزینخانەکان دادەبەزێت.


بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە نرخی یەک لیتر بەنزینی سوپەر و محەسەن ٥٠ دینار، هاوکات نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ و غازی ئێڵ پی جی ٢٥ دینار دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا نرخی یەک لیتر بەنزینی سوپەر هەزار و ٢٠٠ دینارە و لەدوای دابەزینی نرخەکەی دەبێتە هەزار و ١٥٠ دینار، نرخی یەک لیتر بەنزینی محەسەنیش هەزار و ٥٠ دینارە و دوای دابەزینی نرخەکەی دەبێتە هەزار دینار.

باسی لەوەش کرد، نرخی یەک لیتر بەنزینی جۆری نۆرماڵ ٨٢٥ دینارە و دوای دابەزینی نرخەکەی دەبێتە ٨٠٠ دینار.

هاوکات، نرخی یەک لیتر غازی ئێڵ پی جی لە ٥٧٥ دینارەوە بۆ ٥٥٠ دینار دادەبەزێت.

گۆران لوقمان – سلێمانی













گەلەری