سەردێڕ:

لە ترسى تۆڵەى هەڵبژاردن دەسەڵات لە دوو هەفتەدا مووچەى دوو مانگى دابەشکرد

PM:10:58:06/04/2024

1800 جار خوێندراوەتەوە

ترسی هەڵبژاردن و تۆڵەی خەڵک لە پارتی و یەکێتی وایکردووە مووچەی دوو مانگ لە دوو هەفتەدا دابەش بکرێت، و مووچەی مانگێکیش بە هەفتەیەک بدرێت. هاوکات، دەسەڵات بەڵێنى دەستپێکردنەوەى پلەبەرزکردنەوەش دەدات بەڵام، خەڵک دەڵێن جارێکى دیکە متمانە بەو حزبانە ناکەنەوە.


لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن و ترسی دەسەڵات لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵك، کاریگەرییەکانی بە خێرایی دەرکەوت بە جۆرێک حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی هەرێم کە مووچەی سێ مانگی ساڵی رابردووی خواردبوو، بە کەمتر لە دوو هەفتە مووچەی دوو مانگ و بە سێ رۆژیش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکەن و بەڵێن و بانگەشەی پلە بەرزکردنەوە و زەوی و شوقە دابەشکردنیش دەدەن.

یەکێتی و پارتی نەیانتوانی بە ٢٠ ساڵ خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکی ٨ـی حەسارۆک لە هەولێر دابین بکەن و ئێستا بەڵێنی دابەشکردنی زەوی دەدەن بەسەر فەرمانبەراندا.

ترسی دەسەڵات لە هەڵبژاردن وایکردووە هەر رۆژەی بەڵێن و بڕیارێک بدەن بە گوێی خەڵکدا، چوار ساڵی رابردوو پارتی و یەکێتی لە حکومەتە هاوبەشەکەیان ئەوەی لە دەستیان هات بەرامبەر بە خەڵک و مووچەخۆر و کاسبکار کردیان، هەر لە مووچەبڕین و زیادکردنی باجەوە تا دەگات بە راگرتنی خزمەتگوزاریی و پڕۆژەکان وەک بڵێی ئەوەیان بیر نەبێت کە هەڵبژاردن دێت و سزای خەڵک چاوەڕێیان دەکات.

ترسی دەسەڵات لە هەڵبژاردن ئاماژەی گرنگی دەنگدان و بەشداری خەڵکە، هەربۆیە لە ئێستادا بڕیارێک بە پارتی و یەکێتی دەردەکات و مووچە پێشدەخەن و بەڵێنی پلەبەرزکردنەوە و پڕۆژە بە خەڵک دەدەن، بەڵام پێناچێت هەروا ئاسان خەڵک چوار ساڵی رابردوویان بیربچێتەوە و هەروا ئاسان بە بەڵێن و بانگەشەی دووبارەی ئەو دوو حزبە فریو ناخۆن.













گەلەری