سەردێڕ:

نەوەی نوێ: ئەگەر سەرۆکی هەرێم وادەی هەڵبژاردن بگۆڕێت لە دادگای فیدڕاڵی تانەی لێدەدەین

PM:09:38:06/04/2024

4324 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، سەرۆکی هەرێم خۆی ماوەی یاسایی بەسەرچووە و بەهیچ جۆرێک بۆی نییە وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بگۆڕێت. دەشڵێت، "ئەگەر سەرۆکی هەرێم وادەی هەڵبژاردن بگۆڕێت ئەوا لە دادگای فیدڕاڵی تانەی لێ دەدەین".


ئەمڕۆ شەممە، هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، سەرۆکی هەرێم خۆی ماوەی یاسایی بەسەر چووە و بەهیچ جۆرێک بۆی نییە وادەی هەڵبژاردن بگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەگەر سەرۆکی هەرێم وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بگۆڕێت، ئەوا لە دادگای فیدڕاڵی تانەی لێدەدەین چونکە ماوەی یاسایی خۆی تەواو کردووە و بەسەرچووە".

وتیشی، "تەنانەت ئەگەر ماوەیشی بەسەر نەچوایە، ئەوا بەپێی یاسا تەنها بۆی هەیە رۆژی هەڵبژاردن دیاری بکات نەک رۆژی هەڵبژاردن هەڵبوەشێنێتەوە!".













گەلەری