سەردێڕ:

بافڵ تاڵەبانى و نێچیرڤان بارزانى لە بەغدان و هەوڵى دواخستنى هەڵبژاردن دەدەن

PM:07:54:06/04/2024

2812 جار خوێندراوەتەوە

هەریەک لە بافڵ تاڵەبانى و نێچیرڤان بارزانى لە بەغدا و لەگەڵ لایەنى عێراقى سەرقاڵى گفتوگۆن لەسەر پرسى هەڵبژاردن و هەوڵى دواخستنى دەدەن.


چاوگێکى ئاگادار لە بەغداوە بە ئێن ئاڕ تى وت، مەبەستى سەردانى هەریەک لە بافڵ تاڵەبانى و نێچیرڤان بارزانى بۆ ئەوەیە کە لایەنى عێراقى رازى بکەن هەڵبژاردن لە وادەى خۆیدا نەکرێت و دوابخرێت.

هەوڵەکانى پارتى و یەکێتى بۆ دواخستنى هەڵبژاردن لە ترسى توڕەیی خەڵکە، چونکە حکومەتە هاوبەشەکەى هەردوو حزبەکە چەندین قەیرانى گەورەى کەڵەکە کردووە و زۆربەى هاوڵاتیان دەڵێن لە هەڵبژاردندا تۆڵەیان لێدەکەنەوە.













گەلەری