سەردێڕ:

ئاستی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران لە گەشەکردندایە

PM:05:38:06/04/2024

744 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ناوەندی بازرگانی ئێران لە رۆژئاوای ئاسیا رایگەیاند، ئاستی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران بە رێژەی ٣٠٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و پێشبینیش دەکەن مامەڵەی بازرگانی و کەرەستەی خۆراکی نێوان هەردوو وڵاتەکە فراوانتر بکرێت. دەشڵێت،" لەگەڵ عێراق هاوبەشێکی بازرگانی گرنگین".


ئەمڕۆ شەممە، عەبدولئەمیر رەبیهاوی بەڕێوەبەری ناوەندی بازرگانی ئێران لە رۆژئاوای ئاسیا بە ئاژانسی هەواڵی ئێرانی راگەیاند، ماوەی ٦٢٢ ساڵە مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق بەردەوامی هەیە، ئەوەش وایکردووە کە لە ناوچەکەدا وەک دوو وڵاتی گرنگ و کاریگەری بازرگانی بناسرێن.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەی ١٠ مانگی سەرەتای ساڵی رابردوودا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران بەتایبەت لە کەرەستەی خۆراکیدا ٣٠٪ گەشەکردنی بەخۆیەوە بینیوە.

باسی لەوەش کرد، ساڵانە لە ئێرانەوە بە بەهای زیار لە سێ ملیار دۆلار کەرەستەی خۆراکی هەناردەی خاکی عێراق دەکرێت و لەو رێژەیەش ٢٥٪ـی بەرهەمەکانی شیرەمەنییە.

لەلایەکی تریشەوە، بە گوێرەی راپۆرتی دەروازە سنورییەکان لە ماوەی ١٠ مانگی سەرەتای ساڵی رابردوودا بە تێکڕا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار مامەڵەی بازرگانی لە نێوان ئێران و عێرقدا هەبووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چاوگێک لە بانکی ناوەندیی ئێران و بانکی ناوەندیی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەپێناو دەستەبەرکردنی سەرجەم مامەڵە بازرگانی و گەشتیارییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە، لە مانگی نیسانەوە رێکارێکی نوێ گیرایە بەر کە ئەویش گۆڕانکاری بوو لە مامەڵەکان لە دۆلارەوە بۆ یۆرۆ.













گەلەری