سەردێڕ:

وەزارەتی بازرگانی: دەست بە دابەشکردنی ئاردی مانگی دوو دەکەین

PM:01:35:05/04/2024

4952 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەلایەن وەزیری بازرگانی عێراقەوە رێکارەکانی دابەشکردنی ئارد بەسەر بریکارەکانی خۆراک دەستی پێکردووە و لە سبەینێ شەممەوە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئاردیان پێدەگات. دەشڵێت، "بە گوێرەی خشتەی دابەشکردن سەرەتا ئارد بەسەر ناوچە هەژارشینەکاندا دابەشدەکرێت".


ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە، بەمەبەستی دابینکردنی ئارد و کەمکردنەوەی بارگرانی رۆژانی جەژن لەسەر هاوڵاتیان لەلایەن وەزیری بازرگانی عێراقەوە بۆ دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتیان دەستپێشخەری کراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بە گوێرەی خشتەی دابەشکردن کەلەلایەن وەزیری بازرگانی عێراقەوە دارێژراوە، لە سبەینی شەممەوە دەست بە دابەشکردنی ئارد دەکرێت و سەرەتاش ناوچە هەژارنشینەکان دەگرێتەوە.وتیشی،" داوا دەکەین سەرجەم بریکارەکانی خۆراک کە لە ناوچە هەژار نشینەکاندان سبەینێ دەست بە وەرگرتنی ئاردی مانگانەی هاوڵاتیان بکەن بەو رێنماییانەی کە پێیان دراوە".

باس لەوەش کراوە، لیژنەی چاودێری کوالێتی خۆراک سەرپەرشتی پرۆسەی دابەشکردنی ئاردەکە دەکات و لەگهەر دۆخیکدا کە بریکاری خۆراک ئاردی نا شایستە بە هاوڵاتیان بدات، رووبەرووی سزای یاسایی دەبێتەوە و مافی کارکردنیشی لێوەردەگیرێتەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ماوەی رابردوودا رایگەیاند، لەلایەن کۆمپانیایەکی خۆراکی تایبەتەوە بەشە ئاردی هاوڵاتیان پشکینی بۆ دەکرێت و پاشان بەسەریاندا دابەشدەکرێت، و لە ئەگەری خراپبوونی ئاردەکەدا هاوڵاتیان دەتوانن سکاڵا لەسەر بریکاریی خۆراکی ناوچەکەیان تۆماربکەن.













گەلەری