PM:04:01:04/04/2024
1096 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی کەربەلا رایگەیاند، لە شەڕێکدا ١٥٠ کەس دەستگیر کراون و زیاتر لە ٥٠ چەکی بێ مۆڵەتیش دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی کەربەلا لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، دوو رۆژ بەر لە ئیستا شەڕێک لە پاریزگاکە روویدا و بەهۆیەوە دەستیان بە پشکنینی بەشێک لە ناوچەکانی کەربەلا کردووە.
ئەوەش خراوەتە روو، لە پشکنینەکەیاندا ١٥٠ کەسیان دەستگیرکردووە کە دەستیان
هەبووە لە شەڕەکەدا و بوونەتە هۆی تێکدانی ئاسایشی پارێزگاکە.
باس لەوەش کراوە، دەستیان بەسەر ٥٠ چەکی بێ مۆڵەتدا گرتووە کە لەو شەڕەدا
بەکارهاتوون. دەشڵێت، "رێکارە ئەمنییەکان بەردەوام دەبن".